ئابوری
خشته‌یه‌كى نوێى موچه‌ ئاشكرا كرا
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
رۆژی پێنجشەممە 5 ى 9 ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 6 و تا كۆتاى هه‌فته‌كه‌ چه‌ند وه‌زاره‌تێك موچه‌ وه‌رده‌گرن.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند:" رۆژی پێنجشەممە (5ی ئەیلوولی 2019) مووچەی مانگی6ی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت". 

بەگوێرەی سەرچاوەکە، ڕۆژی یەکشەممە (8ی ئەیلوولی 2019) مووچەی یەکەکانی 70 و80ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت. 

روونیشیکردەوە:ڕۆژی دووشەممە (9ی ئەیلوولی 2019) پشووی فەرمیە و مووچەی هیچ وەزارەتێك دابەش ناکرێت. 

وتیشی"ڕۆژی سێشەممە (10ی ئەیلوولی 2019) مووچەی وەزارەتی پەروەردە و ڕۆژی چوارشەممە (11ی ئەیلوولی 2019) مووچەی وەزارەتی دارایی و ڕۆژی پێنجشەممە (12ی ئەیلوولی 2019) مووچەی وەزارەتی تەندروستی، دابەشدەکرێت. 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کرد لەدوای ئەو وەزارەتانە، هەتاکو پارەکەی بەغدا دەگات هەر ڕۆژە و مووچەی یەك وەزارەت دابەشدەکرێت.

27732 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/2/2019 11:52:35 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ