وەرزش
ڕاكردن باشترین جووڵه‌ى له‌شه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
راكردن بیری مرۆڤ به‌هێزتر ده‌كات ، به‌پێ ڕۆشتن و ڕاكردن یه‌كێكه‌ له‌ باشترین وه‌رزش و جووڵه‌ له‌شییه‌كان .

ڕۆژانه‌ هه‌ریه‌كه‌مان ڕه‌نگه‌ به‌هۆى كاره‌كانمانه‌وه‌ و یان ته‌مه‌ڵییه‌وه‌ به‌ته‌واوى وه‌رزشمان له‌بیر كردبێت به‌ڵام وه‌رزشى ڕاكردن زۆر گرنگه‌ بۆ له‌ش به‌تایبه‌تى بیر و بیركردنه‌وه‌ت به‌هێز ده‌كات .

هه‌ربۆیه‌ ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند خوله‌كێكى كه‌میش بێت هه‌وڵ بده‌ ڕۆژانه‌ ڕابكه‌یت و یان به‌پێ بڕۆیت و له‌ش و ئێسكه‌كانى له‌شت پێویستى پێیه‌تى .

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مێشك و ده‌روون ئارام ده‌كاته‌وه‌ و هه‌ست به‌دڵ خۆشى ده‌كه‌یت ، هه‌ربۆیه‌ بیر كردنه‌وه‌شت به‌هێز ده‌بێت و دووچارى لاوازى بیر و بیركردنه‌وه‌ نابیت .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
386 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/2/2019 11:58:11 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ