هەواڵ
كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێى خوێندن ده‌كرێت له‌م جۆره‌ زانكۆ و په‌یمانگایانه‌دا
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
پلان و ئەولەویەتی کاری لیژنەى پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ‌ لە وه‌رزى تازەی یاسادانان، دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێكی گونجاوه‌ بۆ رێكخستنه‌وه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێی خوێندن له‌ زانکۆو پەیمانگه‌ و قوتابخانە ئەھلییەکان.
لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: کاری لیژنەكه‌ لە وه‌رزى تازەی یاسادانان دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێكی گونجاوه‌ بۆ رێكخستنه‌وه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێی خوێندن له‌ زانکۆو پەیمانگه‌ و قوتابخانە ئەھلییەکان.
ڕاشیگه‌یاندووه‌:لەکۆبوونەوەکە پلان و ئەولەویەتی کاری لیژنەكه‌ لە وه‌رزى تازەدا له‌سر هه‌مان پرس گفتوگۆ کراو بڕیاردرا لیژنە سەردانی هه‌ردوو وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بکات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌
1111 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/2/2019 2:42:17 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ