هەواڵ
وه‌جبه‌كانى به‌شه‌خۆراك بۆ ئه‌مساڵ َزیاد ده‌كات
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
ژمارەی وەجبەكانی ماددەكانی ئارد و شەكر و زەیتی بەشەخۆراك بۆ ئەمساڵ زیاد دەكرێت و وەزارەتی بازرگانی حكومەتی فیدڕاڵیش هۆكاره‌كه‌ى بئ ئەو بڕە زیادەیەی لە بەروبوومەكانی گەنم لەم وەرزەدا خراوەتەبازاڕەوە.
لە بەیاننامەیەكدا محەمەد هاشم عانی وەزیری بارزگانی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات:دەستەی ڕاوێژكاری لە وەزارەكەیان گفتوگۆی لەسەر زیادكردنی وەجبەكانی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان كردووە لە ماددەی ئارد، لە 7 وەجبەوە بۆ 10 وەجبە لە ساڵێكدا، بە هەمان شێوە وەجبەی ماددەكانی شەكر و زەیتی خۆراك لە 6 وەجبەوە بكرێتە 8 وەجبە، كە پێشتر لە ساڵی 2014وە لە ئەنجامی قەیرانی داراییەوە كاری پێكراوە”.
ڕاشیگه‌یاندووه‌:دەستی ڕاوێژكاری باشكردنی ئەدای كاری دامەزراوەكان و جومگەكانی كاری وەزارەتی لە فەرمانگە و كۆمپانیاكان تاوتوێ‌ كردووە، وێڕای گفتوگۆكردن لەسەر بڕیاری 128ی ئەنجوومەنی وەزیران، كە تایبەت بووە بە (اسواق مركز).
محەمەد عانی له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا خواستی وەزارەتەكەشی بۆ خستنەوەگەڕی ئەو بازاڕانە خستۆتەڕوو، ئەمەش لە ڕوانگەی ئەو وەبەرهێنانەی، كە كۆمپانیاكان لە ژمارەیەك لەو بازاڕانەدا لە بەغدا و پارێزگاكان ئەنجامیانداوە
1661 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/2/2019 5:08:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ