ترافیک
پشتێنى سه‌لامه‌تى ژیانى 2 كه‌سى ڕزگاركرد
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
به‌یانى ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 3 ى 9 ى 2019، له‌ ئه‌نجامى پێكدادان له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا له‌ رێگاى كه‌لار – سلێمانى، دوو كه‌س بریندار بوون، به‌ڵام به‌هۆى به‌ستنى پشتێنى سه‌لامه‌تییه‌وه‌ برینى دوو كه‌سه‌كه‌ سوكه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان له‌ په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌:"به‌یانى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی (كه‌لار - سلێمانی) نزیك كه‌مپی ئاواره‌كانی تازه‌دێ، پێكدادان له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا له‌ جۆره‌كانى (مان بارهه‌ڵگر و توێتا پیكاب) روویدا و پاشان توێتاكه‌ وه‌رگه‌ڕا و برینداربوونی شۆفێر و سه‌رنشینێكى لێكه‌وته‌وه‌".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو:"خۆشبه‌ختانه‌ به‌هۆی به‌ستنی پشتێنی سه‌لامه‌تییه‌وه‌ برینى دوو كه‌سه‌كه‌ سوكه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌ كه‌لار چاره‌سه‌ریان بۆ كرا".

212 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/3/2019 10:15:06 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ