هەواڵ
بۆ ڕووبەڕووبونەوەی زیادەڕەوی لەشارەکە داوای ھێزێکی تۆکمە دەکرێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز


ئەمڕۆ ٣-٩-٢٠١٩ بە مەبەستی پاراستنی گیانی کارمەندانی بەشەکەیان،کارمەندانی بەشی زیادەڕەوی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لەبەردەم دادگای سلێمانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

ھۆکری گردبوونەوەکەشیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە چەند كارمه‌ندێکی به‌شی‌ زیاده‌ڕه‌وی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ له‌كاتی‌ ڕوخاندن و لابردنی‌ زیاده‌ڕه‌وی‌ به‌گوێره‌ی‌ یاسا، لەسەر سکاڵای ھاوڵاتییەک له‌لایه‌ن دادگای‌ سلێمانیه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.

ئاری عوسمان لێپرسراوی به‌شی زیاده‌ڕۆیی له‌شاره‌وانی سلێمانی لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاڕاستە ئامادەی بوو ڕایگەیاند:دوێنێ تیمه‌كانی‌ زیاده‌ڕه‌وی‌ سه‌ردانی‌ سنوری‌ حاجیاواو قوله‌ره‌یسی‌ شاری‌ سلێمانیان كرد، هاوڵاتیه‌ك خانویه‌كی‌ به‌شێوه‌ی‌ ته‌جاوز دروستكردبوو، دواتر ئه‌و هاوڵاتیه‌ چۆته‌ دادگاو سكاڵای‌ له‌سه‌ر كارمه‌نده‌كان تۆماركردوه‌".

وتیشی‌:له‌دادگا گوێیان له‌و كه‌سه‌ گرتوه‌و له‌به‌رامبه‌ردا به‌بڕیاری‌ دادوه‌رێكی‌ دادگای‌ سلێمانی‌، دوو كارمه‌ندی‌ ئێمه‌ ده‌ستبه‌سه‌رو ده‌ستگیركراون، له‌كاتێكدا ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ ئێمه‌ به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌ر ئه‌وكاره‌یان كردوه‌و سه‌ربه‌خۆ نه‌چون".

ئاری عوسمان ئاماژەی بەوەشدا:له‌ناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی‌ چه‌قۆ له‌كارمه‌ندانمان دراوه‌و سوكایه‌تی‌ و ئیهانه‌یان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، ئه‌گه‌رچی‌ به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌ر دوو فه‌رمانبه‌رمان به‌ناوه‌كانی‌ (به‌ختیار كه‌ریم و ڕه‌عد عه‌باس) كه‌ ڕوپێون چون بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌پرسی‌ زیاده‌ڕه‌وی، به‌ڵام دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ته‌قه‌یان لێكراوه‌، له‌لایه‌ن دادوه‌رێكی‌ سلێمانیه‌وه‌ بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنیشیان بۆ ده‌ركراوه‌و ده‌ستگیركراون".

ناوبراو زیاتر وتی:به‌شێوه‌ی‌ زیاده‌ڕه‌و خانوو ڤێلای‌ زۆر گه‌وره‌ دروستكراوه‌و توانای‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌شمان نییه‌، بۆیه‌ داوا له‌به‌ڕێز جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كه‌م هه‌رچی‌ زوه‌ بڕیار بدات هێزێكی‌ تۆكمه‌ دروستبكرێت بۆ روِبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ زیادڕه‌وی‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌".

357 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/3/2019 12:25:19 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ