هەواڵ
وێنای ژن لەڕیکلامەکاندا دەوروژێنرێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز


سەبارەت بە وێنای ژن لە ڕیکلامەبازرگانییەکان و کەمکردنەوەی پێگەی ژن،کۆبەندی ژنان دەتوانن-کوردستان داوا دەکەن بەئاگایی زیاترەوە و بیرۆکە و کاری ڕیکلامەکان بکرێت بەشێوەیەک کە دوور بێت لە بێڕێزی و بەکەمزانینی ژنان.

لەوبارەیەوە ئەمڕۆ ٤-٩-٢٠١٩ کۆبەندی ژنان دەتوانن-کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کەپەیامنێری ئاڕاستە ئامادەی بوو یاداشتییان بۆ ڕای گشتی خوێندەوە و تێیدا ڕایانگەیاند: ماوەیەکە وەک لای ھەموان ڕوونە ڕیکلامە بازرگانییەکان پڕن لە سوکایەتی و کەمکردنەوە و تەخوینکردنی پێگە و ڕۆڵی ژن کە کۆمەڵگەدا،کەپەمیان پێدانی ڕۆڵی نەرێنی بەکسێتی ژن و کەم نیشاندانی تواناکان و کورتکردنەوەی ڕۆڵی گەورە و گرنگی ژن.

ڕاز قادر ئەندامی کۆبەندی ژنان دەتوانن -کوردستان وتیشی: لەڕێی ئەم یاداشتەوە داوا لەھەر یەک لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی ڕیکلامی بازرگانی دەکەین بەئاگایی زیاتر و بەسرنجی زیاترەوە بیرۆکەی ڕیکلامەکان دیاریبکەن ھیچ جۆرە بێڕێزی و بەکەمزانینێکی تیا نەبێت بەرامبەر بەژنان،بەھیچ جۆرێک ڕەزامەندی نەدەن لە بڵاوکردنەوەی ئەو ڕیکلامانەی کە شیاو نین،بەڵکو کۆی ئەو بەرھەمانە بەفلتەری وردا تێپەڕن بەرلەوەی لە شاشەکانەوە پیشان بدرێن.

ھەوەرھا داواشیان لە خانمە ئەکتەرەکان و کچە مۆدێلەکان کرد کە نەچنە نێو رۆڵبینین کارەکتەرێکەوە کە لاواز پیشانیان دەدات و کار لەسەر نمایشکردنیان بکرێت لە ڕوانگەی پێوەرە جەستەییەکانەوە.

423 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/4/2019 11:44:47 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ