هەمەڕەنگ
ڕێگرى بكه‌ له‌كه‌م بوونه‌وه‌ى ئاسن له‌له‌شدا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ئاسن یه‌كێكه‌ له‌ كانزا سه‌ره‌كیه‌كان له‌له‌شی مرۆڤدا و كاری گرنگ ئه‌نجامده‌دات، گرنگترینیان به‌رهه‌مهێنانی خڕۆكه‌ی سوری خوێنه‌، كه‌ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵگرتنی ئۆكسجین و گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌، پێویسته‌ هه‌میشه‌ پارێزگاری له‌ ڕێژه‌ی ئاسنی له‌ش بكرێت، چونكه‌ كه‌می ده‌بێته‌ هۆی تووشبوونی به‌ ئه‌نیمیا.

نیشانه‌كانی تووشبوون به‌ كه‌می ئاسن له‌خوێندا چین؟

یه‌كێك له‌ نیشانه‌ باوه‌كان بێتاقه‌تی و ماندووبوونی زووزووه‌، چونكه‌ ڕێگه‌نادات ئۆكسجین به‌ باشی بگوێزرێته‌وه‌ بۆ خانه‌كان و ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی له‌ش.
ڕه‌نگی پێست گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت تاریك ده‌بێت یاخود په‌ڵه‌ی شین له‌سه‌ر له‌شت دورستده‌بێت، یان ژێر چاوه‌كانت ڕه‌ش ده‌بێت و لێوه‌كانت ڕه‌نگی ده‌گۆڕێت.
هه‌ناسه‌دانت تێكده‌چێت و هه‌ست به‌ توندی ئامێری هه‌ناسه‌دانت ده‌كه‌یت به‌تایبه‌تی كاتێك ده‌ڕۆیت به‌ پێ یان كه‌مێك ماندوو ده‌بیت.
كه‌می ئاسن هۆكارێكه‌ بۆ تێكچوونی لێدانه‌كانی دڵ و ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كان زیاد ده‌كات، ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
به‌هۆی نه‌گه‌یشتنی ئۆكسجین بۆ مێشك تووشی سه‌ر ئێشه‌یه‌كی زۆر ده‌بیت و بێزارده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ستی دڵه‌ڕاوكێ و دوودڵی زیاد ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆكارێك هه‌بێت هه‌ست به‌ تووڕه‌بوون و نائارامی ده‌كه‌یت.
یه‌كێكی دیكه‌ له‌ نیشانه‌كان هه‌ڵوه‌رینی قژته‌ ورده‌ ورده‌، چونكه‌ نه‌گه‌یشتنی ئۆكسجین بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ هێواش هێواش گه‌شه‌كردن خاو ده‌كاته‌وه‌.

3159 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/5/2019 12:21:32 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ