هەمەڕەنگ
تا گه‌نج بمێنیته‌وه‌ به‌م جۆره‌ ڕه‌فتار بكه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
پیربوون شتێكی سرووشتییه‌ و ناتوانیت ڕێ له‌ ڕوودانی بگریت، له‌گه‌ڵ پیربووندا پێستت وشك و چرچ ده‌بێت و زووتر بریندار ده‌بێت، به‌ڵام پێنج ڕێگه‌ هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی پیربوون خاوبكه‌یته‌وه‌ و گه‌نج ده‌ربكه‌ویت، ئه‌وانیش بریتین له‌:-

1 -ئاو زۆربخۆره‌وه‌ چونكه‌ ئاو %70ی جه‌سته‌ پێكده‌هێنێت، پێویسته‌ ڕۆژانه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 8 په‌رداخ ئاو بخورێته‌وه‌،ئاو ئه‌ندامه‌كانت به‌ته‌ڕی ده‌هێڵێته‌وه‌، هه‌رسكردن چاك ده‌كات و قه‌بزی ناهێڵێت، پێست به‌ته‌ڕی ده‌هێڵێته‌وه‌ و دره‌وشاوه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.
2-سترێس مه‌هێڵه‌، بێگومان له‌ژیاندا هه‌موو كه‌س تووشی سترێس ده‌بێت، سترێس ده‌ێته‌ هۆی پیربوون و تێكچوونی ده‌موچاو و پێست و تێكچوونی ده‌ردانی هۆڕمۆنه‌كان و پیری خێراتر ده‌كات، یۆگا ده‌بێته‌ هۆی نه‌هێشتنی سترێس و ئۆكسجین زیاد ده‌كات و سووڕی خوێن چالاك ده‌كات.
3 -میوه‌ بكه‌ره‌ سه‌ر ده‌موچاوت چونكه‌ میوه‌كان چه‌ندین ڤیتامین و كانزایان تێدایه‌ كه‌ پێست جوان و دره‌وشاوه‌ و ساف ده‌كه‌ن، چرچ و قوپاوی و ناشرینی ده‌موچاو ناهێڵێت.
4 -به‌ڕێكی ڕاهێنان بكه‌، ڕاهێنان ماسوولكه‌كان به‌هێزده‌كه‌ن و زۆر چوست ده‌بن و دره‌نگتر بێهێز ده‌بن و واده‌كه‌ن پێست چرچ بێت، ڕاهێنان له‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و قه‌ڵه‌وی ده‌تپارێزێت كه‌ ده‌بێته‌ هۆی پیربوون، ڕاهێنان و ڕۆشتن به‌پێ ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات.
5 -خواردنی ته‌ندرووست بخۆ، ده‌بێت پلانێكی زۆرباشی خواردنت هه‌بێت، ڕۆژانه‌ بڕێك باشی میوه‌ و سه‌وزه‌ بخۆیت، گۆشتی سوور مه‌خۆ، ئه‌گه‌ر توانرا خواردنی ده‌ریایی بخۆ، به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌وێڵه‌ بخۆ، به‌و شێوه‌ ده‌توانیت ڤیتامین و كانزا و دژه‌ ئۆكسێنه‌رێكی زۆر وه‌ربگریت كه‌ پێویسته‌ بۆ پێست و جه‌سته‌ ته‌ندرووستیت جێگیر ده‌بێت.
3164 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/5/2019 12:23:29 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ