هەواڵ
ئه‌م دوو به‌ڕێوه‌به‌ره‌ له‌ شاری سلێمانی ده‌گۆڕدرێت
 ئاڕاستە


بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی خانەنشین دەبن و واچاوەڕوان دەکرێت دو ئەفسەری تری ئاسایشی سەربە یەکێتی شوێنەکانیان پڕبکەنەوە.

بەگوێره‌ی  ئەو زانیارییانەی كه‌لە سەرچاوەیەکی ئاگاداره‌وه‌  لەمەکتەبی سیاسی یەکێتیه‌وه‌ بلأوكراوه‌ته‌وه‌، لیوا حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی، بڕیاڕیداوە خۆی خانەنیشن بکات و لەحاڵەتێکی ئاواشدا ئەفسەرێکی ئاسایش جێگەکەی دەگرێتەوە.
هه‌ربەگوێرەی هەمان سەرچاوە، بۆ شوێنگرتنەوەی وەستا حەسەن بەڕێوەبەری ئێستای ئاسایشی سلێمانی، هەریەک لە کاوە گورن و خالید ماوەتی وەک دو پاڵێوراوی ئەو حزبە لەکێبڕکێدان.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌ی خه‌نداندا هاتوه‌  لەحاڵەتی خانەنشینبونی بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ئەگەری ئەوە بەھێزە عەقید ھیوا جێگری ئێستای ئاسایشی فڕۆکەخانەی ناوبرا ئەو پۆستە وەربگرێت.
25180 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/5/2019 1:08:17 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ