هەواڵ
ئەمریکا دەرگای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئێران بەکراوەیی دەھێڵێتەوە
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

‎لەچوارچێوەى کۆبوونەوەکانى داهاتووى کۆمەڵگەى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک،ترەمپ دەرگاى کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆک کۆمارى ئێران بەکراوەیی دەھێڵێتەوە.

‎دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی لە بارەی كۆبوونەوە لەگەڵ ڕۆحانی بە ڕاگەیاندکارانی ڕاگەیاند:هەموو شتێك ڕێی تێدەچێت، بەڵام ناتوانم ئاماژە بە كاتێكی دیاریكراو بكەم لە بارەی چاوپێكەوتنم لەگەڵ حەسەن ڕوحانی، بەڵام دەمەوێت ئەوە بڵێم ئەمریكا پێویستی بە هیچ ڕێككەوتنێك نییە لەگەڵ هیچ وڵاتێكدا.

‎ئاماژەی بەوەشکرد:هەمیشە دەرگاکان بۆ کۆبونەوە لەگەڵ رۆحانی کراوەیە و حەزدەکەن کێشەکان چارەسەربکەن و ئەگەریش بیانەوێت دەتوانن لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا تەواوی کێشەکان چارەسەربکەن.
225 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/5/2019 2:07:24 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ