هەواڵ
لەبارەی خوێندنی دوو بابەت بە ئینگلیزی چەند بڕیارێک دەردەکرێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

سەبارەت بە خوێندنی وانەکانی بیرکاری و زانست بە ئینگلیزی،بەرێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژھەڵات لە سلێمانی نوسراوێک کەتێیدا چەند بڕیایرێکی دەرکردووە بڵاوکردەوە.

لەنوسراوەکەدا ئەو بەڕێوەبەرێتییە ڕایگەیاندووە:له‌سه‌ر بڕیاری‌ وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ بڕیاردراوه‌ خوێندنگه‌كانی‌ 1 بۆ 6ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ بۆساڵی‌ خوێندنی‌ (2015 ـ 2016) وانه‌كانی‌ (بیركاری‌ و زانست) به‌ئینگلیزی‌ وتراوه‌ته‌وه‌، له‌مساڵدا ئه‌و وانانه‌ ده‌كرێنه‌وه‌ به‌كوردی‌.
روونیشی کردووەتەوە:قوتابخانه‌كانی‌ 7و 9ی‌ (دڵدار، ده‌باشان، ئه‌مین زه‌كی‌ بنه‌ڕه‌تی‌)، بۆ ئه‌مساڵی‌ خوێندن ته‌نها پۆلی‌ حه‌وت به‌كوردی‌ ده‌خوێنن،  به‌ڵام پۆله‌كانی‌ 8و 9 به‌ئینگلیزی‌ به‌رده‌وامده‌بن.
1029 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/5/2019 2:11:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ