هەواڵ
وادەی دەستپێکی خوێندنی باڵا لەم ڕۆژە دەبێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

‎ 22 ئەم مانگە پڕۆسەی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی باڵا دەستپێدەكات و سەرۆکی زانکۆی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت:بۆ ئەمساڵ سیستەمی بۆڵۆنیا جێبەجێ دەکەین..

‎ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ڕایگەیاندپێش دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ، هەموو ئامادەكارییەكی پێویستمان كردووە و بۆ ئەوەی پڕۆسەكە بەبێ كەموكورتی بەڕێوەبچێت و پێشوازی لە خوێندكاران بكرێت.

‎رونیشی کردەوە:لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو كۆلێژانەی سیستمی بۆڵۆنیا جێبەجێ دەكەن پڕۆسەی خوێندن تێیاندا دەستپێدەكات و 22 ئەم مانگەش پڕۆسەی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی باڵا دەستپێدەكات.

‎سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ ماڵپەڕی زانکۆکەی ڕاشیگەیاند:بۆ ئەمساڵ لە هەموو زانكۆكانی هەرێمی كوردستان سیستمی بۆڵۆنیا كە سیستمێكی نوێی نێودەوڵەتییە جێبەجێ دەكرێت، كە ڕۆڵی گرنگی دەبێت بۆ پێشخستنی ئاستی خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان.
631 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/5/2019 2:15:58 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ