هەواڵ
باوک و باوەژنێک دوو منداڵیان ئەشکەنجە دەدەن
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
له‌ پارێزگای دهۆك باوك و باوه‌ژنێك دوو منداڵ, ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌ده‌ن و پاشانیش به‌ زنجیر ده‌یانبه‌ستنه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ئافره‌تان و خێزانیش ڕایدەگەیەنێت:له‌ ئێستادا ئه‌و دوو کەســە ده‌ستگیركراون.

‎بەپێی‌ گرته‌ ڤیدییۆییه‌ك باوك و باوه‌ژنێك دوو منداڵیان ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌ده‌ن و پاشانیش به‌ زنجیر ده‌یانبه‌ستنه‌وه‌،و ئەمەش کاردنەوەی زۆری له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییەکان بەدوای خۆیدا ھێنا.

‎ئارام محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ئافره‌تان و خێزان له‌ دهۆك له‌ كۆنفرانسێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر ئه‌و دوو كه‌سه‌ ده‌ستگیركراون و ره‌وانه‌ی‌ به‌ندینخانه‌ كراون.

‎وتیشی‌: ئه‌و دوو منداڵه‌ ته‌مه‌ن 7 ساڵ و 8 ساڵ بوون و دایكیان نییه‌و باوه‌ژنیان لابوه‌, له‌ زاخۆ ژیاون و له‌ ئێستاشدا راده‌ستی‌ باپیریانكراون و ته‌ندروستییان جێگیره
412 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/5/2019 8:31:15 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ