هەواڵ
پەرلەمانتارێکی کوردستان زیندانی نھێنی لەھەرێم ئاشکرادەکات
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
پەرلەمانتارێکی کوتدستان وتەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەت ڕەت دەکاتەوە و بەتەحەداوە دەڵێت زیندانی نھێن لە ھەرێم بوونی ھەیە و ئامادەم شوێنەکەشی ئاشکرا بکەم.
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیوێتی:لە ھەرێمی كوردستان زیندانی نهێنی بونی ھەیە، تەحەداش دەكەم با د.دیندار زێباری بێت بەئامادەبونی لیژنەیەكی پەرلەمانی كوردستان و نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان لەھەرێم و دەستەی مافی مرۆڤ و نوێنەرایەتی وڵاتان لەھەرێم شوێنی زیندانە نهێنیەكانیان بۆ ئاشكرا دەكەم.

دەشڵێت:ئەو زیندانانە ئێستا دەیان كەسی تێدا بەندەو چارەنوسیان بە نادیاری ماوەتەوە! ئەم كەسانەی لەو زیندانانەن رفێنراون!

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەش دەڵێت:د.دیندار زێباری زانیاری نەسەلمێنراو دەدات لەبارەی زیندانی نهێنی و ئەشكەنجەدان و رفاندن و پێشێلكاری مافەكانی مرۆڤ و راستیەكان دەشارێتەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێم باسی لەوەکرد هیچ زیندانێكی نهێنی لە هەرێم بوونی نییە و تەحەدا دەكەین كە لە هەرێم شتێك هەبێت بەناوی زیندانی نهێنی.

1325 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/5/2019 8:36:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ