هەواڵ
مەلابەختیار سکاڵا لە سەر سایتێکی کوردی تۆمار دەکات
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
پارێزەرەکەی مەلابەختیار ئاشکرای دەکات،بەھۆی ناوزڕاندن ئەو بەرپرسەوە سكاڵا لەسەر سایتی لڤین تۆمار دەکەین و داوای قەرەبویش دەکەین.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ دەست(ئاڕاستە) كه‌وتووه‌، كاژین ئاسۆ عومه‌ر پارێزه‌ری‌ مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان رایگه‌یاند: سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سایتی لڤین تۆمار ده‌كه‌ن.

ئەو پارێزەرە دەشڵێت:سایتی لڤین، گرته‌یه‌كی ده‌نگ و جۆره‌ها وێنه‌ی مێژووی خه‌باتی، له‌سه‌ر (مه‌لا به‌ختیار) بڵاوكردۆته‌وه‌، له‌كاتێكدا، ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆییه‌، سه‌راپا جیاوازه‌ له‌ توێژینه‌وه‌ی (6) لاپه‌ڕه‌یی گۆڤاری (لڤین) كه‌ مێژوی شانازییه‌كان و هه‌ڵوێسته‌كانی (مه‌لا به‌ختیار)ی به‌ به‌ڵگه‌وه‌، نوسیوه‌. به‌شێكی هه‌مان ئه‌و بابه‌تانه‌ی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌، له‌ گۆڤاری ناوبراوانه‌وه‌، نووسراوه‌". 

كاژین لەڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دەکات:له‌به‌ر رۆشنایی قسه‌ و بۆچوونه‌ ناكۆكه‌كانی خۆیان، له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌لا به‌ختیار، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سایتی ناوبراو تۆمار ده‌كه‌ین، به‌پێی یاسای سزادانی عێراقی، چونكه‌ تۆمه‌ت و ناوزڕاندنی تیادایه‌".

ڕاشیگەیاند:له‌ ئێستاشه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین، جگه‌ له‌ قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی، داوای سزای جه‌زائی و پاشان داوای قه‌ره‌بوی مادیش ده‌كه‌ین، دوا بڕیاریش لای به‌ڕێز دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌بێ"‌.

ناوبراو روونیشی دەکاتەوە:ئه‌گه‌ر بڕیاری دادگا به‌ قه‌ره‌بووی مادی ده‌رچوو، ته‌واوی ئه‌و بڕه‌، له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیاره‌وه‌، بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان ته‌رخان ده‌كرێ".

881 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/5/2019 8:48:49 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ