وەرزش
پاڵەوانیەتی کاراتی نێودەوڵەتی مام جەلال لە سڵێمانی بەڕێوەدەچێت
 ئاڕاستە:کاوان عومەر


ڕۆژی هەینی یاریەکانی پاڵەوانیەتی کاراتی نێودەوڵەتی لە سلێمانی بەناوی ( مام جەلال ) دەستی پێکرد و ماوەی سێ ڕۆژ ڕۆژ بەردەوامی دەبێت.

پاڵەوانیەتیەکە لە ژێر چاودێری یەکێتی کاراتی عێراق و ئاسیا بەڕێوەدەچێت و یەکێتی کاراتی سلێمانی بەڕێوەی دەبات.

لە پاڵەوانێتیەکەدا ٦ هەڵبژاردە بەشداریان کردووە کە بریتین لە ( کوردستان ، عێراق ، ئێران ، سوریا ، ئەفغانستان ، ئەندەنوسیا) بۆ ئاستە جیاوازەکانی کوڕان و کچان .

ڕۆژی یەکەمی پاڵاوانیەتیەکە کوڕانی یانەی سنحاریب بەبەدەستهێنانی سێ مەدالیای زێڕ پێشەنگی گرتووە و هەرچی لەسەر ئاستی کچانیشە ، کچانی سەیدسادق بەبەدەستهێنانی پێنج مەدالیای زێڕ پلەی یەکەمی ڕۆژی سەرەتای پاڵەوانیەتیەکەبوو.

171 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/7/2019 12:49:22 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ