هەواڵ
لەم وەرزەی یاسادانانی پەرلەماندا موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دوبارە باس دەکرێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

لەسەرەتای دەستپێكردنی وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمانی عێراقدا سێ دۆسییە باسیان لێوە دەكرێت لە وەک ئەندامێکی پەرلەمان لە ھاوپەیمانیی فەتح باسی دەکات؛یەكێكیان پەیوەندی بە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە هەیە.
میساق حامدی ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەهاوپەیمانیی فەتح لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی وەرزی نوێی یاسادانان لە پەرلەماندا، چەندین دۆسیەی گرنگ باس دەكرێن ئەوانیش: بۆردومانی حەشدی شەعبی، رێوشوێنەكانی حكومەت بۆ دەستپێكردنی وەرزی باران و شكستی حكومەت لە رازیكردنی هەرێمی كوردستان بۆئەوەی پابەندی پرۆژەیاسای بودجە بێت لەبەرانبەر خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانیدا".
ئاماژەی بەوەشکرد:پەرلەمان ئامادەكاری دەكات بۆ تەواوكردنی سەرجەم ئەو پرۆژەیاسایانەی خوێندنەوەی یەكەم و دووەمیان بۆ كراوەو ئەوەش ئاسانكاریە بۆ تێپەڕاندنی چەندین یاسا و ئامادەكاری بۆ یاسای دیكە، چونكە لیژنەكانی پەرلەمان پێشنیاری چەندین پرۆژەیاسا دەكەن بۆئەوەی لە رۆژانی داهاتودا تێپەڕێنرێن".
1117 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/7/2019 2:56:31 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ