ئابوری
لیژنه‌ى ده‌ستپاكى په‌رله‌مان به‌دواداچون بۆ 20 ملیار دیناره‌ دیارنه‌ماوه‌كه‌ى سلێمانى ده‌كات
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مان"له‌كاتی بونی سلێمانی به‌ پایته‌ختی رۆشنبیری، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڕی 20 ملیار دیناری بۆ سه‌رفكردوه‌، به‌ڵام له‌كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ ته‌نیا 450 ملیۆن دیناری دیاره‌ و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی هه‌مووی به‌هه‌ده‌ر دراوه‌و هیچ پڕۆژه‌یه‌كی پێ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.

سه‌عید هه‌ركی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ ، نوسراوێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه‌ بۆئه‌وه‌ی داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكات ده‌رباره‌ی ته‌رخانكردنی 20 ملیار دینار بۆ بونی سلێمانی به‌ ‌پایته‌ختی رۆشنبیری زانیاریی ته‌واویان بداتێ، چونكه‌ پاره‌كه‌ هه‌موی به‌هه‌ده‌ر دراوه‌و هیچی بۆ سلێمانی ته‌رخان نه‌كراوه‌.

وتیشى:"له‌و 20 ملیار دیناره‌ ته‌نها 450 ملیۆن دیناری دیاره‌و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی هه‌موی به‌هه‌ده‌ر دراوه‌ و دیار نییه‌ بۆچی و له‌ چیدا خه‌رجكراوه‌، چونكه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی رۆشنبیریی پێ جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام پڕۆژه‌كان دیار نین".

 رونیشیكرده‌وه‌: له‌ چه‌ند رۆژی داهاتودا ده‌ست به‌ به‌دواداچون ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی بزانن ئه‌و پاره‌یه‌ چی لێ هاتوه‌ و چۆن خه‌رجكراوه‌.
507 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/8/2019 9:05:14 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ