ئابوری
شێوازى پێدانى 3 موچه‌ى نه‌دراوى هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
هەر كاتێك حكومەتی عیراق ئەو قەرزەی لەسەریەتی گەڕاندیەوە بۆ هەرێم ئەوا ئەو 3 مووچەیەی فەرمانبەران خەرج دەكرێت

د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە پشكی كورد ئاماژەی بەوەكرد:لە ساڵانی ڕابردوودا حكومەتی عیراق و بودجە و مووچەی بۆ هەرێمی كوردستان نەناردووە و بەهۆیەوە كوردستان تووشی قەیران بوو و دابەشكردنی مووچە لەهەرێم لە 30 ڕۆژەوە بۆ 40 ڕۆژ دواكەوت.

ڕاشیگەیاند: بەهۆی نەناردنی بودجەوە 3 مووچەی فەرمانبەران دواكەوتووە و ئەوەش قەرزێكە لە ئەستۆی حكومەتی عیراقە.

وتیشی:"بڕیارە شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ حكومەتی عیراق كۆببێتەوە و دوای گفتوگۆكان لەسەر بودجە و مووچە بەدڵنیاییەوە باس لەو قەرزەش دەكرێت".

ئاشكراشی كرد:" هەر كاتێك حكومەتی عیراق ئەو قەرزانەی پێشتری گەڕاندەوە بۆ هەرێم  بەدڵنیاییەوە ئەو 3 مووچە نەدراوەی فەرمانبەرانیش خەرج دەكرێت .
24779 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/8/2019 9:37:48 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ