ترافیک
25 كه‌س بوونه‌ قوربانى ڕووداوى هاتوچۆ
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
له‌ ئه‌نجامى 25 رووداوى هاتوچۆدا له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان 25 كه‌س بوونه‌ قوربانى.

به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 8 ى 9 ى 2019 له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانییه‌وه‌ ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌: له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوودا له‌ سنورى ناوچه‌كانى پارێزگاى سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌ڕین 25 رووداوى هاتوچۆ روویانداوه‌.

له‌ ئه‌نجامى ئه‌و 25 رووداوه‌ هاتوچۆیه‌ى له‌ سنورى سلێمانى و گه‌رمیان و راپه‌ڕین روویانداوه‌، 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 20 كه‌سیش برینداربوون.
1389 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/8/2019 9:57:17 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ