کۆمەڵایەتی
متمانه‌ به‌خۆ بوون چیت پێ ده‌به‌خشێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌گشتى زۆربه‌مان  به‌ده‌ست دڵه‌راوكێ و دوودڵیه‌وه‌ ده‌ناڵێنین، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ وامان لێده‌كات نه‌توانین به‌باشی كار بكه‌ین، چونكه‌ متمانه‌مان زۆر به‌خۆمان نابێت وبه‌رده‌وام هه‌ست به‌ترس ده‌كه‌ین .

ئه‌و بنه‌مایان چین كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی متمانه‌ت به‌ خۆت هه‌بێت  ؟

گه‌یشتن به‌ ئامانج له‌رێگه‌ی چاوه‌وه‌، زۆر گرنگه‌ هه‌رگیز سه‌یری به‌زر و دوور نه‌كه‌یت، چونكه‌ مێشك نائارام ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كاتێك گفتوگۆ ده‌كه‌یت سه‌یری چاوی كه‌سی به‌رامبه‌ر بكه‌، تا بوونی خۆت بسه‌لمێنیت، به‌م شێوه‌یه‌ باش كه‌سی به‌رامبه‌ر ده‌خوێنیته‌وه‌ و متمانه‌ بۆ خۆت به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

هه‌میشه‌ هه‌وڵبده‌ رای خۆت ده‌ربریت، كاتێك له‌شتێك نارازیت قسه‌ بكه‌ و بڵێ ناڕازیم یان هه‌ر بابه‌تیكی تر، هه‌رگیز قسه‌كانی خۆت و ده‌ربڕین و راكانت مه‌شاره‌وه‌.

كاتیك قسه‌ له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كانت ده‌كه‌یت، دڵنیابه‌ره‌وه‌ له‌ جوڵه‌و شێوازی مامه‌ڵه‌ت، زۆر ئاسای ره‌فتار بكه‌و مه‌شڵه‌ژێ دواتر خراپ ده‌شكێته‌وه‌.

له‌هه‌ر كارێك كه‌ ده‌یكه‌یت ترست لێى نه‌بێت و هه‌موو هێز و تواناتى بۆ بخه‌ گه‌ڕ.
339 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/8/2019 10:46:23 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ