هەمەڕەنگ
منداڵ به‌ لێدان دووچارى ئه‌م لاوازییه‌ ده‌بێته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆربه‌ى دایكان و باوكان به‌رده‌وام تووڕه‌ ده‌بن له‌ منداڵه‌كانیان و مامه‌ڵه‌ و توند ده‌بن به‌رامبه‌ر هه‌ر كار و كاردانه‌وه‌یه‌كى منداڵه‌كانیان كه‌ ده‌یكه‌ن .

به‌ڵام له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌ڕه‌شه‌و گفتوگۆى توند و یان لێدان له‌منداڵ هۆكارێكه‌ بۆ لاواز بوونى منداڵه‌كه‌ به‌تایبه‌تى كه‌سایه‌تى و هه‌ست به‌ لاوازى كه‌سایه‌تى و خۆى ده‌كات و هه‌ست به‌بوونى خۆى ناكات و تواناى ده‌ربڕینى هه‌موو هه‌سته‌كانى  له‌ده‌ست ده‌دات .

هه‌ربۆیه‌ منداڵ به‌ لێدان و هه‌ڕه‌شه‌ زیاتر هه‌ست به‌ كه‌مى خۆى ده‌كات و به‌رده‌وام تووڕه‌یى زیاتر ده‌بێت و باشترین ڕێگه‌ بۆ منداڵ ته‌نها گفتوگۆكردنه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن كردن له‌گه‌ڵیدا.
1836 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/8/2019 10:59:45 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ