وەرزش
دوو كچە یاریزانی بۆردی گەنجانی یەكێتیی پلەی یەكەم و دووەمی بەدەستهێنا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

دوای ئەوەی لەپاڵەوانیەتی هێزی لەش کە لەشاری هەولێر و  بەسەرپەرشتی  لقی هەولێری هێزی لەش بەڕێوەچوو  هەر دوو كچە یاریزانی شاری ڕانیە (  گوڵستان ئەحمەد -  ڕێژنە قادر ) پلەی یەکەم و دووەمیان بەدەستهێنا  ڕێزیان لێنرا .

لای خۆیە  ،گوڵستان ئەحمەدی وەرزشەوان خۆشحاڵی خۆی بەو ئەنجامە دەربڕی و بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " دوای ئەوەی لە پاڵەوانی یەتی هێزی لەش کە لەشاری هەولێر و  بەسەرپەرشتی  لقی هەولێری هێزی لەش بەڕێوەچوو ئێمە تێیدا بەشدار بووین توانیم پلەی یەکەم لە کێشی 57 بەدەست بهێنم ، وە ڕێژنە قادر پلەی دووەم بەدەست بهێنێت ، وەسوپاسی ناوەندی بۆردی گەنجان دەکەین کە هاوکار و پشتیوانمان بوون " .
  
دوای بەدەست هێنانی ئەنجامەکە لە ناوەندی بۆردی گەنجانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەشاری ڕانیە پیرۆزبایی لەو دوو کچە وەرزشەوانەکراو پشتوانی بۆردیان بۆ دووپاتکرایەوە .
400 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/8/2019 1:46:17 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ