هەواڵ
ریكلام و هه‌ڵواسینى پۆسته‌ر له‌م شوێنانه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ و سزای له‌سه‌ره‌
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

زۆرێك له‌ كۆمپانیا و شوێنكاره‌كان موڵكى شاره‌وانى وه‌كو دیوارى پرده‌كان و قوتابخانه‌كان و پرده‌ ئاسنینه‌كان به‌كار ده‌هێنن بۆ ڕیكلام كردن و تابلۆ و ناونیشانى خۆیان پێوه‌هه‌لدَه‌واسن،كه‌ ئه‌مه‌ش وه‌ك شاره‌وانى سلێمانى ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات،سه‌رله‌به‌ریان نایاساییه‌ و ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئارى عوسمان لێپرسراوى به‌شى زیاده‌ڕه‌وى له‌ سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى تایبه‌ت بۆ ئاڕاسته‌ ڕایگه‌یاند:هه‌ر كۆمپانیا و پیشه‌وه‌رێك موڵكى شاره‌وانى به‌كار بهێنێت بۆ ریكلام كردن بۆ خۆى نایاساییه‌ و زۆرجاریش ئاگاداریانمان كردووه‌ته‌وه‌.

وتیشى:ئێمه‌ ئیجرائاتی یاساییان له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گرینه‌به‌ر و داوا له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانیش ده‌كه‌ین هاوكارمان بن له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ و دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و شێوازه‌ ریكلامانه‌.

لێپرسراوى به‌شى زیاده‌ڕه‌وى شاره‌وانى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد:شاره‌وانى سلێمانى رێگه‌چاره‌ى بۆ ریكلام كردن دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش دابه‌ش كردنى شارى سلێمانىیه‌ بۆ 4 زۆن و هه‌ر زۆنێكیش دراوه‌ به‌ كۆمپانیایه‌ك تاكو هه‌ركه‌س بیه‌وێت ریكلام بۆ كاڵاكه‌ى بكات به‌شێوه‌یه‌كى یاسایی بیكات چونكه‌ ئه‌و كۆمپایانه‌ شوێنى ریكلامیان بۆ دیاریكراوه‌ و به‌شێوه‌یه‌كى رێكو پێك و مۆدێرن ریكلامه‌كان بۆ خاوه‌نكاره‌كان دروست ده‌كه‌ن.

روونیشى كرده‌وه‌:ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كه‌ ریكلام ده‌كه‌ن ساڵانه‌ له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه‌ باجیان لێوه‌رده‌گیرێت و رێنماییان پێدراوه‌ كه‌ له‌و چێوارچێوه‌ى رێنمایانه‌ ده‌رنه‌چن.
390 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/8/2019 3:20:57 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ