هەواڵ
بڕیار بۆ پێنج سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ركرا
 ئاڕاستە

بەپێی نوسراوێكی فەرمی ، كۆسرەت ڕەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاردەدات پێنج كادیر بكرێن بەئەندامی سەركردایەتی یەكێتی.

بەپێی نوسراوی ژمارە 892، كەلەڕۆژی 8_9_2019 كه‌ئەمڕۆ دەرچووەو واژۆی  كۆسرەت رەسوڵ  عه‌بی جێگری سكرتێری یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی لەسەرە اێدا هاتوه‌، بەپێی بڕیاری دەسەڵات پێدراومان كەلەمادەەی ( 27)  بڕگەی (5) وەماددەی (29) پەیڕەوی ناوخۆ كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی لە7_9_2019  بڕیارماندا  بە دانانی ئەو هەڤاڵانەی خوارەوە  بەئەندامی سەركردایەتی گوزارشت لەرۆژی دەرچوونی ئەم بڕیارەوه‌.

ناوەكانیش بریتین لە.....
بورهان سەعید سۆفی
عوسمان بانیمارانی
چەتۆ ساڵح سەعید
پۆڵاسیروان تاڵەبانی
محمود محمد ڕەشید

11558 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/8/2019 3:22:15 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ