هەواڵ
كاتى دابه‌شكردنى موچه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆژى سێ شه‌ممه‌وه‌ ده‌ست ده‌كاته‌وه‌ به‌ دابه‌شكردنى موچه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ هێزه‌كانى حه‌فتا و هه‌شتا و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

سەرچاوەیەک له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: رۆژی‌ سێشەممە 10-9-2019 مووچەی هێزەکانی‌ حه‌فتاو هه‌شتای سه‌ر به‌ وەزارەتی‌ پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ڕاشیگه‌یاند: رۆژی‌ چوارشەممە 11ی مانگ مووچەی‌ وەزارەتی‌ پەروەردە دابەشدەکرێت .
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌مڕۆ مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكانی دابه‌شكرا...
7597 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/8/2019 5:23:08 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ