هەواڵ
پارتی ژورێکی عه‌مه‌لیاتى پێکهێناوە بۆ په‌کخستنی کۆنگره‌ی یه‌کێتیی
 ئاڕاستە

پاراستنى پارتى بڕیاری داوه‌ ته‌رکیز بکاته‌ سه‌ر تێکدانی په‌یوه‌ندی نێوان که‌سایه‌تییه‌ باڵاکانی یه‌کێتیی و به‌ناوی هه‌ندێک به‌رپرسی یه‌کێتییه‌وه‌، په‌یج و ئه‌کاونت و هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو و ڤیدیۆ و به‌ڵگه‌نامه‌ی نه‌شیاوی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوبکه‌نه‌وه‌ بۆ تێکدانی ریزه‌کانی یه‌کێتیی .

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌ پاراستنی گشتی ئاشکرای کردووه‌ به‌ فه‌رمانی نه‌زهه‌ت حالی و به‌شداریی کاوه‌ محه‌مه‌د عیسا، پاراستنی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان رۆژی ٧ی ٩ی ٢٠١٩ ژورێکی عه‌مه‌لیاتیان پێکهێنا به‌ مه‌به‌ستی په‌کخستنی چواره‌مین کۆنگره‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان.

به‌پێی زانیاریی ئه‌و سه‌رچاوه‌ تایبه‌ته‌، دوای گۆڕانکارییه‌کانی حکومه‌ت، بۆ راپه‌ڕاندنی کاروباره‌کانی رۆژانه‌ی پاراستن، نه‌زهه‌ت حالی سه‌رپشک کراوه‌. به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، پاراستن چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی نه‌کردوه‌ کۆبونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بتوانێت رۆژی به‌ستنی کۆنگره‌ یه‌کلایی بکاته‌وه‌ و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌، بڕیاری به‌ستنی کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کێتیی سه‌رانی پاراستنی نیگه‌ران کردوه‌‌ له‌وه‌ی ئاژانسه‌که‌ نه‌یتوانیوه‌ پێشبینی روداوه‌کان بکات، به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌که‌، پاراستن پیلانه‌کانی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه وبڕیاردان له‌ به‌ستنی کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کێتیی، بوه‌ به‌ هۆکاری پێکهێنانی ژورێکی عه‌مه‌لیات له‌ ناو پاراستنی گشتی و پاراستنی شاره‌کانیش تیایدا کراون به‌ ئه‌ندام.

زانیاری سه‌رچاوه‌ تایبه‌ته‌که‌ ئه‌وه‌ی رون کردۆته‌وه‌ که‌ پاراستن بڕیاری داوه‌ ته‌رکیز بکاته‌ سه‌ر تێکدانی په‌یوه‌ندی نێوان که‌سایه‌تییه‌ باڵاکانی یه‌کێتیی و به‌ناوی هه‌ندێک به‌رپرسی یه‌کێتیی نیشتمانییشه‌وه‌، په‌یج و ئه‌کاونت و هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو و ڤیدیۆ و به‌ڵگه‌نامه‌ی نه‌شیاوی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوبکه‌نه‌وه‌ بۆ تێکدانی ریزه‌کانی یه‌کێتیی و هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی شۆکه‌ هه‌واڵگرییه‌که‌ که‌ به‌ر پاراستن که‌وتوه‌  کاری ده‌ست پێکردوه‌ له‌دژی چه‌ند ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و ده‌یه‌وێت جۆرێک له‌ باڵاده‌ستی له‌ جوڵه‌دا به‌ده‌ست بهێنێت.

به‌ڵام به‌وته‌ی به‌رپرسێکی ئه‌منیی ئاگادار، سه‌رچاوه‌که‌ی ناو پاراستن، پیلانه‌کانی پاراستنی بۆ لایه‌نێکی په‌یوه‌ندار له‌ناو یه‌کێتیی نیشتمانیی دا ئاشکرا کردوه‌ و رۆژانی ئاینده‌، به‌رئه‌نجامه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت و ئێستا لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌کانی دڵسۆزی یه‌کێتیی نیشتمانیی، به‌ وردی کار له‌سه‌ر به‌ دیکیومێنتکردنی پیلانه‌کانی پاراستن ده‌که‌ن که‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ به‌ناوی ده‌زگایه‌کی حکومه‌تییه‌وه‌ به‌رامبه‌ر یه‌کێتیی ئه‌نجامی ده‌دات.

 ئه‌و به‌رپرسه‌ بە میلله‌تى وتوە ،پێش کۆنگره‌ بۆ رای گشتی کوردستان و لایه‌نه‌ ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریکییه‌کانی ناو هه‌رێمی کوردستان و عێراقی ئاشکرا ده‌که‌ین که‌ پاراستن چی به‌رامبه‌ر یه‌کێتییه‌که‌مان کردوه،ئامانج له‌م هه‌نگاوه‌، نیشاندانی روی راسته‌قینه‌ی ئاژانسی پاراستنه  و پشتبه‌ستوو به‌ دیکۆمێنته‌کان، که‌ به‌ سکانداڵی هه‌واڵگری ناوی برد، دۆسیه‌ی یاسایی له‌ناوخۆی هه‌رێم و له‌ به‌غدا و له‌ یه‌کێتیی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر ئاژانسی پاراستن ده‌جوڵێنن.

 ژووری عه‌مه‌لیاتی پاراستن یه‌کێک له‌ ئه‌رکه‌کانیان بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی چه‌واشه‌ و شه‌ڕی ده‌رونییه‌ که‌ تیمی فه‌رمی و هه‌روه‌ها سۆشیاڵ میدیای پاراستن راسپێردراون به‌ جێبه‌جێ کردنی و له‌ دوو رۆژی رابردووشدا سه‌ر گروپه‌کانی ئه‌و تیمانه‌ سه‌ردانی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سنوری ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانیان کردوه‌.

به‌وته‌ی به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌که‌، ئه‌ندامێکی پێشووی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی  و هه‌روه‌ها مه‌کته‌ب سیاسییه‌کی پێشووی یه‌کێتیی و چه‌ند کارمه‌ندێکی تری پێشووی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که‌ ئێستا وه‌ک سه‌رچاوه‌ و هاوکار موچه‌خۆری پاراستنن، کراون به‌ هه‌واڵده‌ر و راوێژکار و بۆ ژوره‌ عه‌مه‌لیاته‌که‌ ده‌ست نیشان کراون. به‌ڵام به‌ وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌،  ئه‌و سیخوڕانه‌ رێگه‌یان پێ نه‌درێت ناو باره‌گای پاراستن ببین و ته‌نها له‌ میوانخانه‌ دیاریکراوه‌کان و هه‌ندێ جار له‌رێگه‌ی واتسئه‌په‌وه‌ رایان له‌سه‌ر هه‌ندێک هه‌نگاو وه‌رده‌گرن.
4841 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/10/2019 2:04:17 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ