وەرزش
ڕۆناڵدۆ و میسی میوانداری دەکرێن
 ئاڕاستە:کاوان عومەر


شاری ڤیلنیۆسی پایتەختی لیتوانیا دەستپێشخەری بۆ هەردوو یاریزان ڕۆناڵدۆ و میسی کردووە تا لەشارەکەیان نانێک پێکەوە بخۆن.

 
ریمیگیۆس سیماسیۆس سه‌رۆكی شاره‌وانیی شاری ڤیلنیۆس رایگه‌یاند، ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك پێشكه‌شی هه‌ردوو یاریزان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ یه‌كێك له‌ باشترین چێشتخانه‌كانی شاره‌كه‌یان به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ ئێواره‌خوانێكدا به‌یه‌كبگه‌ن و له‌ ئێستاشه‌وه‌ مێزێك بۆ ئه‌وان دیاریكراوه‌.


سه‌رۆكی شاره‌وانیی پایته‌ختی لیتوانیا دەشڵێت,  دەستپێشخەری رۆناڵدۆ به‌ دانیشتن له‌گه‌ڵ مێسی له‌ ئێواره‌خوانێكدا، كاردانه‌وه‌ی زۆری  له‌لای هاوڵاتیان و خه‌ڵكی شاره‌كه‌مان دروستكردووه‌، بۆیه‌ ده‌ستپێشخه‌رییان بۆ ده‌كه‌ین له‌ ڤیلنیۆس له‌ ئێواره‌خوانێكدا میواندارییان بكه‌ین.
1335 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/10/2019 2:17:38 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ