هەواڵ
25 ملیۆن دینار به‌ فه‌رمانبه‌ران دەدرێت
 ئاڕاستە

لە بەیاننامەیەكدا بانكی رافیدەین رایگەیاندوه‌، وەجبەیەكی نوێی پێشینە بە فەرمانبەرانی دەوڵەت دەدات كە بڕەكەی لە 5 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات و تا 25 ملیۆن دینار دەبێت.

بانكی رافیدەین رایگەیاند وه‌،ئەم وەجبە نوێیە 5هەزار و 800 فەرمانبەری دەوڵەت دەگرێتەوە، كە توانیویانە كارتی ئەلیكترۆنی بانكەكە بەدەست بخەن وئەو پێشینەیە لە رێی پەنجەمۆری داواكراوەكەوە دەدرێت و بە نامەیەكی مۆبایل لە خەرجكردنی پارەكە ئاگادار دەكرێتەوە.
بانكی رافیدەین بەردەوام پێشینە بەفەرمانبەران دەدات و بەرپرسانی بانكەكەش دەڵێن بەهۆی نەبوونی لقیان لەكوردستان ناتوانن پێشینە بەفەرمانبەرانی  هەرێم بدەن.
13301 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/10/2019 2:28:28 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ