هەواڵ
ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەستی لەکارکێشایەوە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

دوای ئەوەی جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری  ئاسایشی نەتەوەی ئەمریکا دەستی لەکارکێشایەوە ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند وە بۆڵتن، هیچ كارێكی لە كۆشكی سپی نەماوە .

جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش بە دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا كرد  و داواكاری دەست لەکارکێشانەوەکەشی
 پەسەند كرا .

لە كاردانەوەی ئەو دەستلەکارکێشانەوە  ئەو ڕاوێژکارە باڵایەی ئەمریکا ، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند وە  بۆڵتن هیچ كارێكی لە كۆشكی سپی نەماوە و هەفتەی ڕابردوو ڕاوێژكارێكی نوێ لە شوێنەكەی دادەمەزرێنێت

بەپێ ی سەرچاوەکانی هەواڵ ترەمپ ئاماژەی بەوەشداوە "زۆر ناكۆك بووە لەگەڵ زۆرینەی ئەو پێشنیازانەی كە بۆڵتن بۆی كردووە، هەر ئەوەش وایكردووە بۆڵتن نامەی دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش بكات ، بەوهۆیەشەوە داواکاریەکەی قبوڵکراوە .

لەماوەی ڕابردووشدا تاران ڕەخنەی زۆر  لە ترمپ سەرۆکی ئەمریکا گرتوەکە گوێڕایەڵی پێشنازە ڕاوێژەکانی جۆن بۆڵتن  بووە کەوەک ئەندازیاری تێکدانی پەیوەندیەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران هەژماردەکرێت ، لە ناوبراو لەماوەی ڕابردوودا چەندان بەرپرسیاریەتی گرنگی پێدراوە وەک ( راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا و نوێنەری ئەمریکا  لە نەتەوە یەکگرتووەکان و  جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ) .
861 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/10/2019 11:22:43 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ