هەواڵ
ئه‌و خانه‌نشینانه‌ى كه‌ تا ئێستا ده‌رماڵه‌ى خێزانیان بۆ خه‌رج نه‌كراوه‌ به‌ قه‌ره‌بوو پێیان ده‌درێته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
عەزیز عەلی فەتاح، بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لەسلێمانی ، له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: ئەو خانەنشینانەی لەئه‌مساڵدا دەرماڵەی تایبەت بەھاوسەرگیری و منداڵیان بۆخەرجنەکراوەو مافی خۆیانە بۆیان خەرجبکرێت، کە لەشێوەی قەرەبوودا پارەکەیان پێدەدرێت.

رونیشیکردەوە:ئێمە بۆ خەرجکردنی ئەو قەرەبووە، نوسراومان بۆ وەزارەتی دارایی کردووەو لەئێستادا نوسراوەکە لەبەردەستی وەزیردایە، ھەرکات فەرمانی بۆ دەرکرد پارەکە بۆ خانەنشینان خەرجدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد:وەزیری دارایی بە زارەکی بەڵێنی خەرجکردنی ئەو قەرەبووەی داوەو تەنھا ئەوە ماوە فەرمانی بۆدەربکات، بەڵام لەئێستادا موچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ ماوە و دوای ئەوەی موچەی ئەو سێ مانگەی خانەنشینان خەرجدەکرێت ، ئەو قەرەبووەشیان دەدرێتەوە کە لەمساڵدا دەرماڵەی ھاوسەرگیری و منداڵ لەگەڵ موچەکەیاندا بۆ خەرجنەکراوە .
1326 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2019 9:15:14 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ