هەواڵ
بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا کەسێکیش بریندار بوو
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11 / 9 / 2019 لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا و بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و تراکتۆرێک ، شوفێر تراکتۆرەکە گیانی لەدەست داو کەسێکیش  بریندار بوو .

خۆشناوحەسەن ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین تایبەت بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەدوای کاتژمێر 9:30 خولەک لە سەر ڕێگای  ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر ( قەڵادزێ ) ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پیکاب/نیسان) و تراکتۆرێکی جۆری ( فوڕگسن ) خۆیان بەیەکدا کێشاو بەو هۆیەشەوە شۆفێری تراکتۆرەکە بەناوی ( ع . ع  ) لەدایک بوویساڵی ( 1950 ) ـەو  دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەرە بەوهۆیەوە گیانی لەدەست دا" .

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد " هەر لەم ڕووداوە سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلە نیسانەکەش  بریندار بووە ، کە هۆکاری ڕووداوەکە بەهۆی هەڵەی شوفێری تراکتۆرەکەوە ڕوویدا ، دوای هێڵکاری بۆ ڕووداوەکە ، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە " .

هەر لەسەر ئەم ڕووداوە ، لە ڕاگەیەنراوێکی دا کە وێنەیەکی ئاڕاستە نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەکردوە "  ئەو شوفێرەی گیانی لەدەستداوە باوکی( 15 ) کوڕ و کچە و پیشەی کاسب بووە، دوایی ڕووداوەکەش مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر گەیشتونەتە شوێنی مەبەست، بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی(  24 ) لە یاسایی هاتووچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ڕاگیر کراوە، دوای توێکاری بۆ تەرمەکەش ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
460 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2019 11:23:40 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ