هەمەڕەنگ
بۆ جوان مانه‌وه‌ى بۆیه‌ى قژت به‌م جۆره‌ بیشۆ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌گشتی به‌شێكی زۆر له‌ خانمان بۆیه‌ی قژ به‌كارده‌هێنن و ره‌نگی قژیان ده‌گۆڕن، سه‌ره‌ڕای زیانه‌كانی و كاریگه‌ره‌ سلبییه‌كانی بۆ قژه‌كه‌ و هه‌ڵوه‌رین و لاوازكردنی.

ڕه‌نگه‌ كاتێك بۆیه‌ به‌كارده‌هێنیت بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ره‌نگه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی جوان و گه‌شاوه‌ بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی جێگیری بكه‌یت رێگانه‌ده‌یت زوو بگۆڕێت ره‌نگی دێز ببێت، پێویسته‌ له‌كاتی به‌كارهێنانی بۆیه‌دا ئه‌م رێنماییه‌ په‌یڕه‌وبكه‌یت.

 *جۆری بۆیه‌كه‌ زۆر گرنگه‌ و ده‌بێت باشترین دیاری بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك ره‌نگ بێت ئه‌نجامێكی ئیجابی هه‌بێت. 

*یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی گۆڕانی ره‌نگی ئه‌و بۆیه‌یه‌، به‌كارهێنانی شامپۆ و به‌لسه‌می خراپه‌، پێویسته‌ تایبه‌ت بێت به‌ قژی بۆیه‌كراو. 

*زۆر به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر یان ئاوی مه‌له‌وانگه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی دژه‌ تیشكی خۆر یان كرێمێك به‌كاربهێنیت كه‌ پارێزگاری له‌ قژه‌كه‌ بكات وه‌ك سیرۆم. 

*وازبهێنه‌ له‌ شتنی به‌رده‌وامی قژ واته‌ رۆژانه‌، چونكه‌ كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر گۆڕینی ره‌نگی قژه‌كه‌ هه‌یه‌، باشتره‌ هه‌فته‌ی دووجار بێت. *به‌كارهێنانی ئاوی زۆر گه‌رم یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ هۆكاره‌كانی گۆڕینی ئه‌و ره‌نگه‌ی به‌كارتهێناوه‌ بۆ قژت و ره‌نگی دێز ده‌كات.
1219 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2019 11:29:16 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ