هەواڵ
سایتى ئاڕاسته‌ پیرۆزبایى له‌ ساڵیادى دامه‌زراندنى كه‌ناڵى گه‌لى كوردستان ده‌كات
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
سایتى ئاڕاسته‌ لەیادی 28 ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان پیرۆزبایی گەرم ئاراستەى كارمه‌ندانى ته‌واوى كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌كات.

ده‌قى بروسكه‌كه‌

پاش سڵاو...

ئەوەی لای هەموان روون و ئاشكرایە کەناڵی‌ گەلی كوردستان وەك یەكەمین كەناڵی بینراو لەدوای راپەڕینەوە بووە مینبەری راستەقینەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان‌ و هەنگاوێكی گرنگ بو بۆ پێشخستنی دۆخی ڕاگەیاندن‌و جێگای شانازی هەمو کوردێکە لە رۆژگارێكدا لەدایكبوو كە هێشتا مەشخەڵی راپەڕین نەكوژابۆ‌وە ، سەرباری ئەو توانا كەمەی لە بەردەستیدا بوو ، لەماوەی 28 ساڵی تەمەنیدا ڕۆلێکی زۆر دیار باشی هەبووە، لەنێو میدیای کوردیدا. 

ئێمه‌ وه‌كو سایتى ئاڕاسته‌وه‌ لەم ساڵیادەدا دوبارە پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین و ئومێدی هه‌رچی زیاتر سه‌ركه‌وتن‌ و پێشكه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم، هیواداریشین، وه‌ك چۆن له‌رابردوو ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌ناڵه‌ خۆنه‌ویستانه‌ به‌گوتارێكی میدیایی كوردانه‌وه‌ خزمه‌تی بینه‌رى كردووه‌ هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ش له‌داهاتودا له‌پێناو گەلی‌ كورد‌ستان درێژه‌ به‌و كاروانه‌ سه‌نگینه‌ بده‌ن.


342 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2019 12:01:02 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ