هەواڵ
سیروان کوێخا نەجم ئازادکرا
 ئاڕاستە



ئەمڕۆ سیروان کوێخا نەجم، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئازادکرا کە تەنها تومەتباربوبە کێشەیەک.


رەهبەر سەید ئیبراهیم، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگەیاندوە"ئەمڕۆ چوارشەممە 11-9-2019، سیروانی کوێخا نەجم، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئازادکراوە.

لەسەر سکاڵای‌ دەزگای‌ دژەتیرۆر رۆژی‌ 25-8-2019، دادگا بڕیاری‌ دەستگیرکردنی بەپێی‌ مادەی‌ 42131 بۆ سیروانی‌ کوێخا نەجم، ئەندامی‌ سەرکردایەتی‌ یەکێتی‌ نیشتمانی‌ کوردستان دەرکرد.

رۆژی‌ 28-8-2019، وتەبێژی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاری لەسەر دەستگیرکردنی سیروان کوێخا نەجم، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" سیروان کوێخا نەجم، تاوانبار نییە، تائێستا تەنها تومەتبارە بە کێشەیەک کە دەتوانێت وەک هەر هاوڵاتیەکی تری ئەم هەرێمە بچێتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی پەیوەندار و‌ بەرگری لە خۆی بکات".
997 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2019 12:36:50 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ