هەواڵ
سه‌دان پشتێنى بۆمبرێژكراو ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
 ئاڕاستە
شارەزایه‌كى ئەمنی عیراقی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌گەورەترین دەستكەوتی هەواڵگریدا لە پارێزگای ئەنبار توانرا  دەست بەسەر سەدان پشتێنی بۆمڕێژكراو و بۆمب و نارنجۆكدا بگیرێت.

لەبەیاننامەیەكدا ئەبو رەغیف شارەزای ئەمنی عیراقی ڕایگه‌یاندووه‌: لەگەورەترین دەستكەوتی هەواڵگریدا بەهاریكاری شانەی هەڵۆی هەواڵگری و سەركردایەتی پرۆسەكانی ئەنبار، توانراوە دەست بەسەر 570 پشتێنی بۆمبڕێژكراودا بگیرێت

ڕاشیگه‌یاندووه‌:هەروەها لەپاڵ پشتێنە بۆمبڕێژكراوەكاندا، دەستبەسەر 25 بۆمبی دژە تانك و 55 نارنجۆك و 14 لیترC4 گیراوە

ئەبو ره‌غیف بڵاوشى كردووه‌ته‌وه‌:ئەو پشتێنە بۆمبڕێژكراوانە ئامادەكرابوون بۆ دابەشكردنی بەسەر خۆكوژەكان و تەقاندنەوەیان و ئەنجامدانی چەندین كاری تیرۆریستی.
539 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2019 1:30:13 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ