هەواڵ
سوپاى توركیا به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بێ چاره‌نوس ده‌كه‌ن
 ئاڕاستە

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی جیهان له‌ عفرین له‌لایه‌ن سه‌ربازانی سوپای توركیا و چه‌كدارانی گروپه‌كانی سه‌ربه‌ ئه‌نقه‌ره ده‌رفێندرێت و چاره‌نوسیشى نادیاره‌.

به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسی هاوارنیوز هاتووه‌:د.سابیر حه‌نان به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی جیهان كه‌ ته‌مه‌نی 75 ساڵه‌، له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ ڕفێندراوه‌ و تائیستاش هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.

ئه‌مه‌ش له‌دواى ئه‌وه‌ دێت چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا سه‌ربازانی سوپای توركیا و چه‌كدارانی گروپه‌ نزیكه‌كانیان هاووڵاتییه‌كی سڤیلیان ڕفاند و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه‌،كه‌ دواتر ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌.
194 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2019 1:32:01 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ