هەواڵ
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ئامانجى سه‌ردانه‌كانیان بۆلای لایه‌نه‌سیاسیه‌كان ئاشكراده‌كات
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێن،مه‌به‌ستى سه‌ردانى كردنیان بۆ لای لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێم دروستكردنی كۆده‌نگییه‌ له‌سه‌ر پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مرۆ سه‌ردانى هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستانیان كرد.


ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆك و مونا قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان پێكهاتوون، به‌رده‌وامه‌ له‌ سه‌ردانه‌كانیان بۆلای لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و ئه‌مرۆش سه‌ره‌تا سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامییان كرد و له‌لایه‌ن عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا و دواتریش سه‌ردانی حزبی شیوعی كوردستانیان كرد و كاوه‌ محه‌مه‌د سكرتێری حزبه‌كه‌ پێشوازیی لێكردن.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ رۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند:‌ ئامانجیان دروستكردنی كۆده‌نگییه‌ له‌سه‌ر پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ نمونه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌روه‌ها پرسی چاكسازی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا
233 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2019 1:36:43 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ