هەواڵ
بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە 11 تاوەنبار سزادران
 ئاڕاستە

دوای دەستگیرکردنیان و ڕەوانەکردنی دۆسیەکانیان بۆ داداگا ، ودوای لێکۆڵینەوەو ڕێکاری یاسایی بەپێی ماددەی (14 )ی هۆشبەر( 11 )تاوەنبار سزادران .

لە ڕاگەیەنراوێکی  کە وێنەیەکی تایبەتی بۆ ماڵپەڕی ئاڕاستە نێردراوە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاندوە "
لە درێژەی  كارو چالاكیەكانی هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەشی ماددە هۆشبەرەكان بەهاوكاری یاریدەدەرێتی و بازگەكانی سنورەكە لە ماوەی حه‌فته‌ی ڕابردوودا  دۆسیەی ( 11 ) بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن كە سەرجەمیان لە ڕەگەزی نێرن و دۆسیەكانیان یەكلای كراونەتەوەو بڕیاری كۆتایان بۆ دەرچوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان تەواوبوە" .

لەو ڕاگەیەنراوەدا ئاماژە بەوەشکراوە "  لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی/3 / ەوە و بەپێی ماددەی (14 )ی مخدرات )سزای یاسایی بەسەر سەرجەم تاوانباراندا سەپێنرا، كەمترین سزا لەماوەی شەش مانگ بۆ دووساڵە" .
324 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2019 3:12:41 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ