هەواڵ
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم چه‌ند بڕیارێكى دره‌كرد
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
كۆبووونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆتایی پیهات و له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ناوه‌رۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى خستووه‌ته‌روو.
دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/9/11 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە .
لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەرئەنجامی كۆبوونەوەی هاوبەشی حكومەتی هەرێمی كوردستان و فراكسیۆنە كوردستانییەكانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ و ئەندامانی لیژنەی دارایی لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان كە رۆژی 8 ی ئەیلول لە هەولێر بەسترا خستەڕوو . لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا ، هەفتەی داهاتوو شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات بە مەبەستی گفتوگۆ و ئالوگۆڕكردنی زانیاری سەبارەت بە پرسی بودجە و بەشداری هەرێمی كوردستان لە قۆناخی سەرەتای ئامادەكردنی رەشنووسی بودجەی 2020 لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ . هەروەها بانگهێشتی لیژنەكانی ( دارایی، نەوت وگاز ، یاسایی ) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش بۆ هەرێمی كوردستان بكرێت.
رۆژی پێنجشەممە 2019/9/12 شاندێكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە بۆ خستنەڕووی داتا و زانیاریی پێویست لە بارەی گفتوگۆی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ.
لە بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكەدا ، وەزیری پلاندانان راپۆرتێكی سەبارەت بە پڕۆژەی سەرژمێری لە عێراق پێشكەش كرد كە بڕیارە ساڵی 2020 ئەنجام بدرێت. وەزیری پلاندانان تیشكی خستە سەر لایەنەكانی ئەم پڕۆژەیە و ئامادەكارییەكانی هەرێمی كوردستان. لەمبارەیەوە بڕیاردرا لیژنەیەكی تایبەت پێكبهێرێت بۆ هەلسەنگاندنی پڕۆژەی سەرژمێرییەكە بەرەچاوكردنی بەرژەوەندی كوردستانییان بە هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكانەوە .
لە كۆتاییدا ، كۆبوونەوەكە گفتوگۆی لە بارەی میكانیزمی نوێ بۆ رێكخستنەوەی باج كرد بە شێوەیەك لە بەرژەوەندی گشتیدا بێت. لەمبارەیەوە ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەی پەیڕەوی تایبەت بە تیانووسی بازرگانی ( الدفاتر التجاریە)ی پەسەند كرد كە میكانیزمی نوێ لە خۆدەگرێت بۆ رێكخستنەوەی باج.
1292 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2019 4:36:23 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ