هەواڵ
ئه‌و داعشه‌ى ته‌واوى خێزانێكى كوشت ده‌ستگیركرا
 ئاڕاستە
مەفرەزەكانی سەر بە هەواڵگری پۆلیسی فیدڕاڵی له‌ پارێزگای كەركوك كه‌سێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى داعشدا ده‌ستى له‌ چه‌ندین تاواندا هه‌بووه‌ و بەشداریشى كردووه‌ لە قەتڵوعام كردنی خێزانێك.

 لە بەیاننامەیەكدا لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاماژه‌ ه‌وه‌ ده‌كات:لە ناوچەی عبور لە پارێزگای كەركوك، مەفرەزەكانی سەر بە هەواڵگری پۆلیسی فیدڕاڵی، كە لە چوارچێوەی ئاژانسی هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆ كاردەكەن، كەسێكیان دەستگیركرد، كە سەر بە گروپە چەكدارەكانی ڕێكخراوی داعشە”.

ڕاشیگه‌یاندووه‌:لە میانی لێكۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیركراوەكە، دانی بەوەداناوە، كە لەگەڵ چەكدارانی تری ڕێكخراوەكەدا، بەشداری لە ڕفاندنی هاووڵاتیان و هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنییەكاندا كردووە”.

مەعن له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌روو: دەستگیركراوەكەی سەر بە داعش، دانی بە بەشداری لە قەتڵوعام كردنی خێزانێكدا ناوە لە گوندی ئیفتیخارات”، مەعن ئاماژەی بە تۆماركردنی وتەی تۆمەتبارەكەش كرد، تا لە دواییدا ڕاپێچی بەردەم داگا بكرێت
442 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2019 4:41:26 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ