هەواڵ
سەرۆک کۆمار پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی یونیسف کرد
 ئاڕاستە

ئەمڕۆ چوارشەممە 11 / 9 / 2019  لە کۆشکی کۆماری سەلام لە شاری بەغداد ، سەرۆک کۆماری عێڕاق بەبۆنەی تێپەرینی سی ساڵ بەسەر پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ ،سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد  لە نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان (یونیسف) لە عێراق حەمیدە لاسیکو، بەیاوەری ژمارەیەک منداڵی عێراق کە یونیسف چاودێریان دەکات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە " لەو دیدارە دا سەرۆک کۆماری عێراق ، د کتۆر بەرھەم ساڵح ، جەختیکردەوە کە تێپەربوونی سی ساڵ بەسەر پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ وا لە ھەمووان دەخوازێت کە کاری زیاتر بکەین بۆ پارێزگاریکردن لە منداڵان لە ھەموو جیھاندا لە پێناو بەردەوامی و گەشەپێدانیان بۆ بەدێھێنانی ئایندەیەکی باشتر.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم، جەختی لە پارێزگاری و پشتیوانی لە منداڵانی عێراق و دابینکردنی ژیانێکی باشتر و تەندروست بۆیان کردەوە، ھاوکات ئاماژەی بە بەشداری لە بەرەوپێشبردنی پرۆگرامەکانی پەروەردە و فێرکردن کرد، کە دەبێتە ھۆکاری دابینکردنی پاشەڕۆژی خوێندن بۆ منداڵان، لە ڕێگای یەکخستنی ھەوڵە نیشتمانییەکانەوە، ھەروەھا ئەو پرۆگرامانەی کە تایبەتن بە منداڵان و ڕێکخراوی یونیسف پێی ھەڵدەستێت لە پێناو پیشکەشکردنی خزمەتگوزارییە جیاجیاکاندا بە منداڵانی عێراق بۆ بەدەستەبەرکردنی بەرزترین ئاستی چاودێری و پارێزگاری لە مافەکانیان.

لەلای خۆیەوە نوێنەری ڕێکخراوەکە لە عێراق، ھەوڵە تایبەتەکانی عێراقی بەرزنرخاند کە پێ ھەڵدەستێ بۆ پشتیوانی لە توێژی منداڵان، چونکە دەبێتە پاڵنەرێک بۆ دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاریکردن و فێرکردن و تەندروستی بۆ ژمارەیەکی زیاتری منداڵان.

238 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2019 12:45:22 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ