هەواڵ
قوباد تاڵە بانی لە بە یروتە
 ئاڕاستە


قوباد تاڵەبانی لە دیداری زانكۆی ئەمەریكی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ڕایگەیاند حوكمڕانی باش و ڕەشید رێگر دەبێت لەپەلكێشان و تەشەنەكردنی تیرۆر.

لەو دیدارەدا قوباد تاڵەبانی ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە 11 ئەیلولی 2019، دۆخی ئێستای ناوچەكەی بۆ بەشدارانی دیداری زانكۆی ئەمەریكی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ڕوونكردەوەو باسی لەوەكرد بەشی زۆری یاخیبوون و توندڕەوی عێراق و ناوچەكە سەرچاوەكەی هەست بە پەراوێزخستن و نەبوونی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكانی ژیانە و بەحومكڕانی تەندروست و ڕەشید دەكرێت پێشی پێ بگیڕێت.

ھەروەھا تاڵەبانی ئەوەی ڕوونكردەوە، كە ئەوان پشتیوانی هەوڵەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی دەكەن بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی عێراق و ڕاستكردنەوەی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوری هەمیشەیی بەركار لە عێراق. 

پێشتر سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند: بەمەبەستی بەشداریكردن لە دیداری زانكۆی ئەمریكی لە بیروت، ئەمڕۆ 11ی ئەیلولی 2019، قوباد تاڵەبانی سەردانی لوبنانی كردوە، جگە لەوەش سەردانەكە هەندێ دیداری سیاسی و چالاكیتر لە خۆ دەگرێت.

175 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2019 12:53:28 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ