هەواڵ
كۆسره‌ت ره‌سوڵ پۆستێكى نوێ ده‌دات به‌ ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بی سیاسی
 ئاڕاستە

جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌به‌ر رۆشنایی كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى بڕیاری‌ دا به‌دانانى ئه‌رسه‌لان بایز به‌‌ سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی چاودێری و به‌دواداچوون.


كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌ عه‌لی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان به‌ نووسراوی‌ ژماره‌ 24-ب/ج له‌ 11-9- 2019 بڕیارى پێدانى پۆستێكى نوێى داوه‌ به‌ ئه‌رسه‌لان بایز.

له‌ نووسراوه‌كه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست ئاراسته‌ كه‌وتووه‌ ،و كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئیمزای‌ له‌یه‌ر كردووه‌،هاتووه‌:له‌به‌ر رۆشنایی كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى رۆژى شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 7-9-2019 به‌ پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێماندراوه‌بڕیارماندا به‌ دانانى هه‌ڤاڵ ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی چاودێری و به‌دواداچوون..

له‌ هه‌مان نووسراودا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت له‌ رۆژی‌ ده‌رچوونیه‌وه‌.

4103 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2019 9:47:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ