هەمەڕەنگ
مانه‌وه‌ت تا دره‌نگانى شه‌و توشى چیت ده‌كات !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆربه‌مان ڕه‌نگه‌ تا دره‌نگانى شه‌و نه‌خه‌وین به‌ڵام بایه‌خ بده‌ین به‌ خه‌وى ڕۆژ  ئه‌مه‌مان كردبێته‌ ڕه‌فتارى هه‌میشه‌ى  ، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌ زیانه‌كانی بۆ ته‌ندروستیت بكه‌یته‌وه‌، به‌ڵام پێویسته‌ له‌مه‌ودوا دووركه‌ویته‌وه‌ له‌و ره‌فتاره‌ و شه‌وانه‌ له‌كاتی خۆیدا بخه‌ویت.
كاتێك شه‌وان دره‌نگ ده‌خه‌ویت و بایه‌خ به‌ خه‌وی ڕۆژ ده‌ده‌یت چ زیانێك به‌ ته‌ندروستیت ده‌گات؟ *ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ زیادده‌كات.
 *توێژینه‌وه‌كان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌م خه‌وی هۆكارێكه‌ بۆ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌. *مانه‌وه‌ تا دره‌نگانی شه‌و نه‌خه‌وتن، هۆكارێكه‌ بۆ برسی بوون و ئاره‌زووی خواردنی زیاتر و قه‌ڵه‌وبوون. *كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای سه‌رنجدان و زاڵبوون به‌سه‌ر كاره‌كانی رۆژانه‌. 
*سیستمی به‌رگری له‌شت كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری تووشبوونت به‌ ڤایرۆس و به‌كتریا زیاتره‌. 
*به‌رده‌وام هه‌ستكردن به‌ دڵه‌ڕاوكێ و نائارامی ده‌روونی، جگه‌له‌وه‌ی ته‌نگه‌نه‌فه‌س ده‌كه‌یت. 
*چرچبوونی پێست پێش ته‌مه‌نی دیاریكراو و تێكچوونی. 
*به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و زیان گه‌یاندن به‌ خوێنبه‌ره‌كان و دڵ.
1185 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2019 12:18:08 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ