هەواڵ
رێكاره‌كان بۆ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌ نوێیه‌كه‌ى هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت
 ئاڕاستە

لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ناوى كاندیده‌كانیان بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ‌ئاڕاسته‌ى دیوانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ كردووه‌ و پارێزگاریش ناوه‌كانى ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كردووه‌.
دواى ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ ،له‌ ئێستادا ناوى كاندیده‌كان ڕه‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كراوه‌ و بۆ ئه‌وه‌ى ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بكرێت  و رێكاره‌كانیان به‌مه‌به‌ستى ده‌ست به‌كار بوون بۆ ئه‌نجام بدرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانیش ناوى كاندیده‌كانى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌مو شێوه‌یه‌یه‌،

یه‌كێتیی نیشتمانیى کوردستان شه‌ش ئه‌ندامی هەیە كه‌ ئه‌وانیش (عوسمان عه‌بدوڵا، ئه‌ختیار عه‌زیز، تابان حسێن، سه‌یوان محه‌مه‌د،  نزار حه‌مه‌خان و شارا عه‌بدولكه‌ریم) و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پێنج ئه‌ندام كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌‌ (سالار محه‌مه‌د، چرۆ محه‌مه‌د، ماردین ئه‌بوبه‌كر، ئاسۆ ئیسماعیل و ئاودێر جه‌میل) و (ئه‌رسه‌لان عه‌تا، هێرۆ محه‌مه‌د، ئیدریس مەحمود و یه‌حیا نه‌وزه‌ر) كه‌ چوار ئه‌ندامى یه‌كگرتووی ئیسلامین و كۆمه‌ڵی ئیسلامییش سێ ئه‌ندامی هەیە کە بریتین له‌ (تۆفیق مسته‌فا، نه‌ریمان محه‌مه‌د و رازان ئه‌بوبه‌كر) و پارتی دیموكراتى كوردستان سێ ئه‌ندام کە (ئه‌رده‌ڵان ئه‌حمه‌د، شێنێ هۆشیار و كاروان ئه‌مین)ن و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییش دوو ئه‌ندامی ده‌بیت به‌ ناوه‌كانى (سه‌لام كه‌ریم و سه‌میره‌ ئه‌حمه‌د) و حیزبى سۆشیالیستیش یه‌ك ئه‌ندامی ده‌بێت به‌ناوى (نه‌وزاد عه‌بدولقادر) و حیزبى شیوعیش یه‌ك ئه‌ندام كه‌ بریتیه‌ له‌ (ئامانج محه‌مه‌د) و له‌گه‌ڵ یه‌ك ئه‌ندامى كاكه‌ییه‌كان كه‌ ئه‌ویش‌ (ئاكۆ شاوه‌یس)ه‌.
248 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2019 12:19:18 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ