هەواڵ
چاکسازی لەترافیک لایتەکانی سلێمانی و دەوروبەری دەکرێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە چاکسازی لە ترافیک لایتەکانی سنوری سلێمانی و دەوروبەری ئاگادارییەک بۆ کۆمپانیاکانی تایبەتمەند بەو بوارە بڵاودەکاتەوە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ئاڕاستە کەوتووە،ھاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت:بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە نیازە لە ماوەی داهاتوودا چاكسازی (صیانە)ی ترافیك لایتەكانی شاری سلێمانی‌و قەزا‌و ناحیەكان بكاتەوە كە بریتین لە (50) سێت ترافیك لایتی یەكتر بڕو (30) سێت ترافیك لایتی پەڕینەوە.

ڕاشیدەگەیەنێت:بەو بۆنەیەشەوە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو كۆمپانیایانە دەكاتەوە كە تایبەتمەندیان هەیە لە بواری (ترافیك لایت)دا، لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە ئەتوانن سەردانی بەشی یاسا بكەن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، بەمەبەستی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ ئەو مەبەستە.
لەڕاگەیەندراوەکودا ئەوەش ھاتووە:دوا بەرواریش بۆ گەڕاندنەوەی داواكارییەكان ڕۆژی (19/9/2019) دەبێت كاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆ.

332 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2019 12:20:34 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ