هەواڵ
به‌شێكى گرنك له‌مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى كارێزه‌ وشك كرایه‌وه‌
 ئاراسته:جه‌عفه‌ر حسێن
ژوورى پاكژكردنه‌وه‌ى ئامێره‌ پزیشكیه‌كان كرایه‌وه‌ ،كه‌ ڕۆڵ و گرنگیه‌كى گه‌وره‌ى ده‌بێت له‌خزمه‌ت كردن به‌هاوڵاتیانى سنورى كارێزه‌وشك  له‌ پێناو بڵاونه‌بونه‌وه‌ی هه‌وكردن.
ئەمڕۆ9/12 به‌شێكى گرنك له‌سێكته‌رى ته‌ندروستییدا هۆبه‌ى ئینفێكشن كۆنتڕۆڵ بۆخزمه‌تكردنى زیاتر به‌كارى پزیشكى وته‌ندروست باشى هاوڵاتیان له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ بۆكردنه‌وه‌ى به‌شى پاكژكردنه‌وه‌ى ئامێره‌ پزیشكیه‌كان له‌ ته‌واوى ده‌زگاته‌ندروستیه‌كانى سنورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یاندا ده‌ستی پێكردوه‌ له‌ پێناو سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی .
له‌مه‌راسیمێكدا به‌ئاماده‌بونى د. ڤارین عه‌باس لێپرسراوى هۆبه‌ى ئینفێكشن كۆنتڕۆڵ له‌به‌ریوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى وهاوژین عوسمان سه‌رۆكى لقى سلێمانى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و به‌روبه‌ڕێوه‌به‌ر وپزیشك وكارمه‌ندانى مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى كارێزه‌ وشك ژوورى پاكژكردنه‌وه‌ى ئامێره‌ پزیشكیه‌كان كرایه‌وه‌ ،كه‌ ڕۆڵ و گرنگیه‌كى گه‌وره‌ى ده‌بێت له‌خزمه‌ت كردن به‌هاوڵاتیانى سنورى مه‌ڵبه‌نده‌كه‌دا له‌ پێناو بڵاونه‌بونه‌وه‌ی هه‌وكردن.

280 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2019 12:39:44 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ