هەواڵ
هه‌فته‌ی داهاتو به‌سه‌رفه‌رمانبه‌ران و مامۆستایاندا دابه‌شده‌كرێت
 ئاڕاستە

بەڕێوەبەری ژمێریاری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی راگەیاند وه‌،سەرەتای هەفتەی داهاتوو بۆ مامۆستا و فەرمانبەران لەبواری داراییەوە جیاواز دەبێت و جیاوازی مووچە و دەرماڵەی خەرج نەکراوی چوار ساڵ وەردەگرن.
ئامانج سلێمان، بەڕێوەبەری ژمێریاری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی راگەیاندوه‌، بەپێی رێنمایی ژمارە 6ـی ساڵی 2019 کە لە 1-4-2019 دەرچووە، نووسراوێک بۆ هەموو وەزارەتەکان کراوە بە لیستێکی جیا مووچە ودەرماڵەی خەرج نەکراو ئامادە بکەن بۆ ئەوەی بۆیان خەرج بکرێت.
ئاماژەی بەوەش کردوه‌، کە لیستەکەیان ئامادە کردووە و کراوە بەچەک و پارەکەش خەرج کراوە. رۆژی یەکشەممەش لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە بەسەر مامۆستا و فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت.
جێگه‌ی باسه‌،ئەو رێنماییە بۆ هەموو وەزارەتەکانە و ئەو جیاوازی مووچە و دەرماڵانە دەگرێتەوە کە لە 2014 بۆ 2018 خەرج نەکراون، لەگەڵ ئەو پلە بەرزکردنەوانەی پێش ساڵی 2016.
21579 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2019 12:45:41 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ